Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

ماستانتۆنۆ وەڵامی بەراوردکردنی لەگەڵ یامال ده‌داته‌وه‌

من خۆم بە کەس بەراورد ناکەم

Yariga App

یاریگا –

فرانکۆ ماستانتۆنۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی، کە بە یەکێک لە دیارترین بەهرە نوێیەکانی جیهانی تۆپی پێ دادەنرێت، وەڵامی ئەو بەراوردکاریانەی دایەوە کە لە نێوان خۆی و لامين یامالی ئەستێرەی بارسێلۆنا دەکرێت.

ماستانتۆنۆ تەمەنی 18 ساڵ، هەمان تەمەنی لامين یامالی ئەستێرەی بارسێڵۆنای هه‌یه‌ و هەردووکیان نزیک لە هەمان شوێنی یاریگادا یاری دەکەن كه‌ باڵی ڕاست و به‌ قاچی چەپ، ئەمەش وایکردووە کە بەراوردکارییەکی زۆر لە نێوانیاندا لە میدیاکان و لەلایەن هاندەرانەوە دروست ببێت.

“بەراوردکارییەکان بێزارم ناکەن”

ماستانتۆنۆ، کە ئێستا بووەتە یەکێک لە ئەندامانی هەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەو بەراوردکاریانە بۆپێگه‌ی دی سپۆرتس گوتی،

پێموایە بەراوردکاری هەمیشە لە تۆپی پێدا هەیە، زۆربەی کات ئەمە بابەتێکە بۆ میدیاکان تاوەکو مانشێت و وتاری وروژێنەری پێ دروست بکەن.”

ئەستێرە نوێیەکەی ڕیاڵ مەدرید گوتیشی

 “بە ڕاشکاوی، ئەم بەراوردکاریانە بێزارم ناکەن، بەڵام پێشتریش گوتوومە کە من خۆم بە کەس بەراورد ناکەم، هەموو تەرکیزم لەسەر کارەکانی خۆمە و ئەوەیە کە کارەکانی من و تیپەکەم بە باشی بەڕێوەبچن.”


سەرەڕای رەتکردنەوەی بەراوردکارییەکە، ماستانتۆنۆ ستایشی رکابەرەکەشی لە بارسێلۆنا کرد و گوتی

 “هەمیشە وتوومە کە لامين یامال یاریزانێکی نایابە و بە کاتێکی سەرسوڕهێنەردا تێدەپەڕێت و شایەنی ڕێز و ستایشە، بەڵام من خۆم بە ئەو یان بە هیچ یاریزانێکی تر بەراورد ناکەم.”

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا گوتی،

“تەنها هەوڵ دەدەم ئەوەی لەسەرمە ئەنجامی بدەم، و باوەڕم وایە کە ئەوە زۆر گرنگترە لە چاودێریکردنی ئەوەی کەسانی تر چی دەکەن. من بە هێمنی و متمانەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێکدا دەکەم.”

سه‌باره‌ت به‌ تاتۆی مێسی له‌سه‌ر قوڵی كێشاوه‌ گوتی،

“یاریی کۆتایی بەرامبەر فەرەنسام بیرە وەک ئەوەی دوێنێ بووبێت، لەگەڵ هاوڕێکانم بووم و سەیری یارییەکەمان دەکرد، هەمان درێسمان لەبەرکردبوو”

له‌ كۆتاییدا گوتی، “ئەوە هەستێک بوو کە بە دەگمەن ئەزموونم کردووە، بردنەوەی ڕیڤەرپلەیت لە یاریی کۆتایی لیبرتادۆرێس لە مەدرید بەرامبەر بۆکا جونیۆرز و یاریی کۆتایی جامی جیهانی. ئەوە خۆشترین شت بوو کە لە تۆپی پێدا چێژم لێ بینیبێت. بینینی یاریزانەکان ئەمڕۆ وەک هاوتیم و بینینیان کە جامی جیهانییان بەرزکردەوە، خەونێکە، مێسی سەرەڕای ئەوەی باشترین یاریزانی مێژووە، کەسێکی زۆر سادە، بۆیە لیۆ دووبارە نابێتەوه‌.

جێی باسە، فرانکۆ ماستانتۆنۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی لە هه‌شت یارییدا کردووە و گۆڵێکی تۆمار کردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ دوو یاریی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ڤەنزوێلا و پۆرتۆریکۆ، و پێشبینی دەکرێت لەلایەن ڕاهێنەر لیۆنێل سکالۆنییەوە بە شێوەی سەرەکی یاریی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button