
یاریگا –
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وادەی بەڕێوەچوونی ‘شەڕێکی’ هونەرەکانی شەڕی تێکەڵاو لە کۆشکی سپی دیارییکرد.
تڕەمپ بڕیاریداوە لە 80مین ساڵیادی لەدایکبوونی کە 14ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتووە، شەڕێکی هونەرەکانی جەنگی (UFC) لە کۆشکی سپی بکرێت.
لە 79مین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، نمایشێکی گەورەی سوپای ئەمریکای رێکخست کە یەکەمجاربوو لە مێژووی ئەمریکا، نمایشێکی لەمشێوەیە بکرێت.
تڕەمپ دەمێکە بە یاریی پاڵەوانیەتییەکانی UFC سەرسامە. لە یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوودا، ئامادەی پاڵەوانیەتی UFC 316 لە نیو جێرزی بوو.
UFC گەورەترین و سەرکەوتووترین کۆمپانیای رێکخەری هونەرەکانی جەنگی تێکەڵاوە. ئەم هونەرە تێکەڵەیەکە لە یارییەکانی جیو-جیتسوو، کیک بۆکسینگ، بۆکسینگ و زۆرانبازی ئازاد.