
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید هێرشێکی توندی کردە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی شەوی رابردووی تیمەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ کە 1-1 تەواوبوو.
کلیمێنت لێنگلێت، لە گێمی یەکەمدا دووجار کارتی زەردی وەرگرت و دەرکرا، ئەمەش سیمیۆنی تەواو تووڕەکرد و ناڕەزایی پیشاندا.
سیمیۆنی چی بە ناوبژیوان گوت؟
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سیمیۆنی بەتوندی هێرشیکردووەتە سەر ناوبژیوانی یارییەکە و پێی گوتووە؛
بە هیچ شێوەیەک فاوڵ نەبوو، هیچ شتێک رووینەدابوو. ئەمە کارتی سوور نەبوو ئەی ناوبژیوانی بێ شەرم.
کەناڵی +Movistar Plus چەندین گرتەی سیمیۆنی لە یارییەکە بڵاوکردووەتەوە کە تووڕەبوونێکی بێسنووری پێوە دیارە، دواتر لەلایەن نێلسۆن فێفاس و گوستاڤۆ لۆپێز هێوردەکرێتەوە و رێگەی نادەن لە نێوان گێمەکان هێرشبکاتە سەر ناوبژیوان.
“¡Sos un caradura! ¡Sos un caradura!”.
📹 Simeone, a Soto Grado tras la expulsión de Lenglet. #DeportePlus #LaCasaDelFútbol pic.twitter.com/T2wUawE8fc
— Fútbol en Movistar Plus+ (@MovistarFutbol) October 5, 2025
سیمیۆنی لە دوای یارییەکە گوتی؛
هیچ قسەیەک لەسەر کارتە سوورەکە ناکەم. هەموو پێوەرەکان روونن و ئێمە تەواو کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کردبوو. تەنانەت دوای دەرکرانی یاریزانێکیشمان بەباشی بەرگریمان کرد، بەڵام لەڕووی هێرشبردنەوە لاواز بووین.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پلەی پێنجەمی لالیگا بە کۆکردنەوەی هەشث خاڵ دێت و ئێستا ریال مەدرید بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی خوولەکەیە.