Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ریکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا بەردەوامە لە نووسینەوەی ژمارەی ئەفسووناویی لە خولی ئینگلیزی و ئەمشەویش ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

سیتی لە گەڕی 7ی پرێمەرلیگ بووە میوانی برێنتفۆرد و، بە تاکە گۆڵێکی ئێرلینگ هالاند 3 خاڵی یارییەکەیان مسۆگەرکرد.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەوە بردنەوەی ژمارە 250ی راهێنەرە ئیسپانیەکە بوو لە 349 یارییدا لەوەتەی وەرزی 2016-2017 پۆستەکەی لە سیتیزنس وەرگرت.

بەوەش وەک خێراترین راهێنەر بۆ نووسینەوەی زۆرترین سەرکەوتن لە کەمترین یارییدا، پێش سێر ئالێکس فێرگسنی دایەوە کە ئەم ئەفسانە سکۆتلەندیە پێشتر لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە 404 یارییدا گەشتبوو بەو ژمارە بردنەوەیە. ئارسین ڤینگەری راهێنەری مێژوویی ئارسیناڵیش بە 423 یاریی توانیبووی 250 سەرکەوتن تۆماربکات.

جگە لەو رێکۆردەی سەرەوە، گواردیۆلا بۆ رێژەی بردنەوەکان هەر له پرێمەرلیگ، توانی بگاتە رێژەی 71.6% و لەم ژمارەشدا زۆر پێش فێرگسن کەوتووە کە 65.2% و، دوای ئەوانیش ئانتۆنی کۆنتی بە 62.9%.

بابەتی زیاتر

Back to top button