ئه‌ڵمانیا

نیازێک لە ئارادایە هەردوو برا “بواتینگ”ـەکان پێکەوە درێسی یانەیەک بپۆشن

یاریگا- نیازێک هەیە جووت برا، کیڤن پرسن بواتینگ و جیرۆم بواتینگ لە یانەیەکدا کۆ بکرێنەوە، کە ئەوەش بۆ یەکەمین جارە ئەگەر ڕوو بدات.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە یانەی هێرتا بەرلین خواستیان وایە ئەو جووت برا پێکەوە ببەنە ڕیزەکانیانەوە.

ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە کیڤن پرنس لە ئێستادا لەگەڵ یانەی بەشیکتاشی توورکی یاری دەکات و، هەرچی جیرۆمی براشیەتی ئەمیان هێشتا چارەنووسی ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا لەگەڵ بایەرن میونخ بەردەوام دەبێت، یاخود ئەم هاوینە یانە باڤارییەکە جێدەهێڵێت.

ئەم دوو برا تەنانەت نوێنەرایەتی دوو هەڵبژاردەی جیاوازیان کردووە و لە پشێتردا. پرنس لەگەڵ غانا و جیرۆمیش درێسی ئەڵمانیای پۆشیووە. لە مۆندیالی 2010 هەردوو برا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە بە دوو درێسی هەڵبژاردەی جیاوازەوە.

Back to top button