ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

خێراترین یاریزانەکانی خولی ئەڵمانیا دیاریکران

یاریگا
لیستی خێراترین یاریزانەکانی بۆندزلیگای ئەڵمانیای لە وەرزی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە و یانەکانی بایرن میونشن، بورووسیا دۆرتمۆند و لایپزیگ زۆرترین یاریزانیان لە لیستەکەدا هەیە.

ماڵپەری جیهانی TransferMarket لیستی خێراترین یاریزانەکانی خولی ئەڵمانیای بڵاوکردەوە و ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی بورووسیا دۆرتمۆند پلەی یەکەمی گرتووە و خیرایی ئەو یاریزانە لە کاتژمێرێکدا دەگاتە ٣٦،٤٩ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها دووەم خێراترین یاریزانی خولەکەش موسا دیابی یاریزانی یانەی لیڤەرکۆزنە کە خیراییەکەی ئەو یاریزانەش لە کاتژمێرێکدا دەگاتە ٣٥،٩٥ کیلۆمەتر.

پلەی سێیەم و چوارەمی ریزبەندیەکەش کینگزلی ئۆهۆزیبا یاریزانی بایەر لیڤەرکۆزن بە ٣٥،٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و هەروەها کینگزلی کومان یاریزانی یانەی بایرن میونشن بە ٣٥،٦٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button