Loading...
ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

دانوستانی نهێنی لەنێوان یوێفا و سوپەرلیگ بۆ گۆڕینی چامپیۆنزلیگ كراوه‌

گۆرانكاری گه‌وره‌ له‌ چامپیۆنزلیگ رووده‌دات

Yariga App

یاریگا –

دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە جەنگ و ململانێی توند، دیارە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و لایەنگرانی پڕۆژەی سوپەرلیگ بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان كه‌ رۆژنامه‌ی ئاس و مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویانكردووته‌وه‌، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو، چەندین دانوستانی تەواو نهێنی لەنێوان هەردوولا كراوه‌، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بەم ناکۆکییە بهێنێت و سیستەمێکی نوێ و سەرنجڕاکێشتر بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان دابڕێژێت ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ رێكه‌وتن له‌ 2027 جێبه‌جێ بكرێت.

دانوستانە نهێنییەکان و نزیکبوونەوەی بۆچوونەکان

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دوای بڕیارەکەی دادگای دادی ئەوروپا لە کانوونی دووەمی 2024 کە لە بەرژەوەندیی سوپەرلیگ بوو، کۆمپانیای A22 كه‌ نوێنەری سوپەرلیگه‌، له‌گه‌ڵ  بەرپرسانی یوێفا، نزیکەی حەفت جار کۆبوونەتەوە، هەندێک لەم کۆبوونەوانە لە بارەگای سەرەکیی یوێفا لە سویسرا بەڕێوەچوون.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردبوو کە دانوستانەکان لەسەر سێ تەوەرەی سەرەکی بوون: شێوازی بەڕێوەبردن، پلاتفۆرمی پەخشکردن، و سیستەمی پاڵەوانێتییەک، دیارە لە تەوەرەی سێیەمدا، بۆچوونەکان زۆر لێک نزیک بوونەتەوە.

سیستەمێکی نوێ بۆ چامپیۆنزلیگ

پێشنیازە نوێیەکەی سوپەرلیگ هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی یارییە ناهاوسەنگەکان و کەمبوونەوەی حەماسەت لە قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، سیستەمە پێشنیازکراوەکە بەم شێوەیەیە:

1. دابەشکردنی 36 یانە بەسەر دوو ئاستدا

ئاستی یەکەم خولی ئەستێرەکان: ئەو 18 یانەیە لەخۆدەگرێت کە بەپێی ڕیزبەندیی یوێفا لە پلەکانی 1 تاوه‌كو 18 دێن، ئەم یانانە هه‌شت یاری لەنێوان خۆیاندا ده‌كه‌ن، کە ئەمەش دڵنیایی دەدات لە به‌رێوه‌چوونی یاریی لوتکە و بەهێز.

ئاستی دووەم خولی شین:  ئەو 18 یانەیەی دیکە کە لە ریزبەندیی 19 تاوه‌كو 36 دێن، ئەوانیش هه‌شت یاری لەنێوان خۆیان ده‌كه‌ن، کە یارییەکان هاوسەنگتر دەکات.

2. سیستەمی سەرکەوتن:

باشترین هه‌شت یانەی ئاستی یەکەم ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناخی شازده‌.

ئه‌و 16 یانەی دیکە لە هەردوو ئاستەکە، واته‌ یه‌كه‌م هه‌تا هه‌شته‌می ئاستی دووه‌م و له‌گه‌ڵ هه‌شته‌م تاكوه‌كو 16 ئاستی یه‌كه‌م  بەپێی ئەنجامەکانیان، یاریی پاشکۆ (پلەی ئۆف) ده‌كه‌ن بۆ دیاریکردنی هه‌شت کورسییەکەی دیکەی قۆناخی شازده‌.

ئامانجی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە لە لایەکەوە یاریی بەهێز و سەرنجڕاکێش لە سەرەتاوە ببینرێت، و لە لایەکی دیکەشەوە هەلی ڕکابەریکردن بۆ یانە پلە نزمەکانیش بمێنێتەوە.

3.پلاتفۆرمی پەخشی خۆڕایی

یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی پێشنیازەکە، دامەزراندنی پلاتفۆرمێکی جیهانییە بە ناوی “UNIFY” بۆ پەخشکردنی یارییەکان، کە دوو بژاردەی دەبێت:

  • وەشانی خۆڕایی بە رێکلامەوە
  • وەشانی پارە پریمیۆم  بەبێ رێکلام

ئەم پلاتفۆرمە نەک هەر تێچووی سەیرکردنی یارییەکان بۆ هاندەران کەم دەکاتەوە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت داهاتێکی زۆر زیاتر لە سیستەمی ئێستا بۆ یانەکان بەدەست بهێنێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە و ئێستا هەمووان چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی یوێفا دەکەن بۆ ئەم پێشنیازە نوێیە. ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بکرێت، ناوی پاڵەوانێتییەکە وەک خۆی “خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا” دەمێنێتەوە، بەڵام بە سیستەمێکی نوێ  یارییه‌كان ده‌كرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button