Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە شەش یاریی سەرەتا تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە، دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول لە كۆی شەش یاریی تەنیا یەک یاریی دۆڕاوە و 5 یاریی بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

زانیاری یاریی

چێڵسی ئەگەر یارییەكەی ئەمڕۆ لە لیڤەرپوول بباتەوە ئەوا دەبێتە یەكەمجار لە دوای ساڵی 2014 دوو یاریی یەک لە دوای یەک لە رێدز بباتەوە.

لیڤەرپوول لە كۆتا چوار یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای ستامفۆرد بریج نەیتوانیوە هیچ یارییەک بباتەوە ( 3 یەكسان 1 دۆڕان).

چێڵسی لە ساڵی 2025 لە پرێمەرلیگ سێ یاریی دۆڕاندووە كاتێک یەكەم گۆڵی یارییەكەی كردووە.

لیڤەرپوول لە شەش یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ سێ یاریی گۆڵی بردنەوەی لە خولەكی 90 كردووە.

ئالێكساندەر ئیزاک لە كۆتا دوو یاریی بەرامبەر چێڵسی لە ستامفۆرد بریج گۆڵیكردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ چەندین یاریزان رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

بە بێ میخایلۆ مودریک، چالۆبا، تۆسن ئادارابیۆ، كۆڵ پاڵمەر، لیام دێلاپ، ئێسوگۆ و كۆڵویڵ رووبەڕووی رێدز دەبێتەوە.

لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكەی و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، بادیاشێل، هاتۆ، كۆكۆرێیا

ئێنزۆ، كایسێدۆ

ئیستیڤاو، بۆونانۆت، نیتۆ

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

مامارداشڤیڵی

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن

خرافنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، فیرتز، خاكپۆ

ئیزاک

بابەتی زیاتر

Back to top button