Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

رۆشتنی کۆبی مەینوو پەیوەستە بە ئامۆریمەوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی کۆبی مەینوو بۆ مانەوە یاخود رۆشتنی بەستراوەتەوە بە دۆخی روبێن ئامۆریمەوە.

ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد لە خراپەوە بەرەو خراپتر ئەڕوات و ئەم وەرزەش یانەکە بە سەرپەرشتی روبێن ئامۆریم کە نۆڤێمبەری ساڵی رابردو یەکەمین یاریی فەرمی خۆی بەڕێوەبرد، جێگەی دڵخۆشیی هاندەرانی مان یونایتد نییە. بەوپێیەی جگە لەوەی لە 6 هەفتەی خولی ئینگلیزیدا تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە، لە جامی کاراباویش لەسەردەستی یانەی گرێمبسی کرایەدەرەوە. ئەو ئەنجامانەش تا دێت لە دوورخستەوەی نزیک دەکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، ئەگەر کارگێڕی مانچێستەر یونایتد تا مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو دەرفەتی مانەوە بە ئامۆریم بدەن، ئەوا کۆبی مەینوو جارێکیتر فشار لە یانەکە دەکاتەوە ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت.

مەینوو ئەگەرچی وەک پایەیەکی سەرەکی بۆ بونیاتنانەوەی یانەکە تەماشادەکرا، بەڵام راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بەتەواوەتی پەڕاوێزی خستووە. هاوکات یاریزانە 20 ساڵیەکە داوای بەرزکردنەوەی مووچەکەشی دەکات.

دەیلی مەیڵ ئەوەشی نووسیوە کە هاوینی رابردوو کۆبی یانەی ناپۆلی وەک بژاردەی یەکەمی دانابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ مەکتۆمینای و هۆیلوند یەکبگرنەوە.

هەر بەپێی سەرچاوە ئینگلیزیەکە، ئێستا یانەکانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆش خواستیان لە گواستنەوەی مەینوو هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button