Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

وادەی دووركەوتنەوەی ئالیسن بەیكەر راگەیاندرا

ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماوەی دووركەوتنەوەی ئالیسن بەیكەر، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرا.

ئالیسن بەیکەر لە یاریی بەرامبەر گاڵاتاسەرای لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تووشی پێكان بوو.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی پێكانەكەی ئالیسن بەیكەر شەش هەفتە لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

بەهۆی ئەو پێكانەوە ئالیسن ناتوانێت بەشداری 8 یاریی داهاتووی لیڤەرپوول بكات.

لیڤەرپوول رۆژی شەممەی داهاتوو لە یاریگای ستامفۆرد بریج دەبێتە میوانی چێڵسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button