Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مایەپووچبوونی ئەفسانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

مایەپووچبوونی ئەفسانەیەکی نێوداری ئینگلیزی و پرێمەرلیگ راگەیەندرا و لە رۆژنامەی فەرمی لەندەن بڵاوکرایەوە.

بەگوێرەی زانیاریی زۆرێک لە سەرچاوەکانی بەریتانیا، جۆن بارنێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە و یانەی لیڤەرپوول دوای کەڵەکەبوونی قەرزێکی زۆر لەسەر کۆمپانیاکەی، سەرەنجام مایەپووچ لێی چووەتەدەرەوە.

بارنێس کە لە ماوەی ساڵانی 1983-1995 بۆ هەڵبژاردەکەی و، ساڵانی 1987-1997 بۆ لیڤەرپوول یاریی کردووە، لەو ساڵانەی دواییدا کۆمپانیایەکی بە نێوی John Barnes Media Limited بۆ بواری مێدیایی دامەزراند.

رۆژنامەی سەن سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی بڕی زیاتر لە 1.5 ملیار پاوەند قەرز هاتووەتەسەر کۆمپانیاکەی، بۆیە توانای گەراندنەوەی نەبووە و سەرەنجام مایەپووچبوونی راگەیەندراوە.

سەرچاوەکان نووسیویانە هەفتەی رابردوو دادگای باڵای ئەو وڵاتە هەفتەی رابردوو بڕیارەکەی دەرکردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە رۆژنامەی London Gazzete بەفەرمی بڵاوکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button