
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئیتیحادی سعوودی هەوڵی رازیكردنی یۆرگن كڵۆپ دەدەن، بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان بگرێتە دەست.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئیتیحاد بەفەرمی لۆران بلانی لە پۆستێ راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.
یۆرگن كڵۆپ لە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی 2023/24 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوولی جێهێشت.
خلافة بلان في #الاتحاد 5 يتقدمهم كلوب#خبر_الليلةhttps://t.co/ZXheix3Lr5 pic.twitter.com/xl6spke64R
— صحيفة الرياضية (@ariyadhiah) September 28, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ریازیەی سعوودی، ئیدارەی یانەی ئیتیحاد گفتوگۆكانی لەگەڵ یۆرگن كڵۆپ دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی راهێنەرەكە رازی بكات ئەركی راهێنەرایەتیكردنی ئیتیحاد وەربگرێت و جێگای لۆران بلان بگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بژاردەی یەكەمی ئیدارەی ئیتیحاد یۆرگن كڵۆپە، چاوەڕێی وەڵامی كۆتایی راهێنەرە ئەڵمانییەكە دەكەن، بۆ ئەوەی دوای وەرز و نیوێک بگەڕێتەوە و ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان وەربگرێت.
لە هاوینی رابردوودا چەندین یانە دەیانوویست یۆرگن كڵۆپ ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان بگرێتە ئەستۆ،بەڵام دەرگای بە رووی هەموواندا داخست.
ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی رۆشنی سعوودی دێت.