ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەنجومەنی لیگ وەنی فەڕەنسا کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

یاریگا
دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت هیچ چاڵاکیەکی وەرزشی لە وڵاتەکەیان بکرێت، ئەنجومەنی لیگ وەنی ئەم وڵاتە بریاریداوە کۆبونەوەیەکی بەپەلە بکات.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەڕەنسا بڵاویکردەوە دوای راگەیاندنی هەڵپەساردنی چاڵاکیە وەرزشیەکان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان، ئەنجومەنی خولی پلە یەکی وڵاتەکەیان بریاریداوە کە کۆبونەوەیەکی بەپەلە بکەن و گفگوتۆگۆ لەسەر چارەنوسی ئەم وەرزەی بکەن و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

لیگ وەنی فەڕەنساش هاوشێوەی سەرجەم خولەکانی دیکە جیهان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە وەستاوە و حکومەتی ئەم وڵاتەش داوا دەکات یارییەکان دەست پێ نەکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button