
یاریگا –
گراهام پۆتەر، راهێنەری ئینگلیزی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی وێستهام دوورخرایەوە.
هەژماری فەرمی وێستهام لە بەیاننامەیەكدا دوورخستنەوەی راهێنەرەكەیان بڵاوكردەوە.
West Ham United can confirm that Head Coach Graham Potter has left the Club.
Full statement below.
— West Ham United (@WestHam) September 27, 2025
گراهام پۆتەر لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەركی راهێنەرایەتیكردنی وێستهامی گرتە دەست و تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەكە واژۆ كرد و دوای كەمتر لە 10 مانگ لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
راهێنەرە ئینگلیزیەكە وەک راهێنەری وێستهام 25 یارییكرد و لە 6 یاریی براوە بوو، 5 یاریی یەكسان بوو و وە 14 یارییش دۆڕاوە.
گراهام پۆتەر دووەم راهێنەرە لەم وەرزەدا لە دوای نونۆ سانتۆ لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە.