سباستیان ڤیلا ناوەڕاستکاری کۆڵۆمبی یانەی بۆکا جونیۆرز لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە تۆمەتبارە کراوە بەوەی کە لێیدا و بەڵگەش دەخاتە روو.
ڤیلا لەو پێکهاتەیەی بۆکادا بوو کە بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەرژەنتینی و سێ جاریش یاری بۆ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ئەنجامداوە.
دانیێلا کۆرتیسی خۆشەویستی ئەو یاریزانە بە وێنە و ڤیدیۆ لە ئینستاگرام شوێن لێدانی ئەو یاریزانەی لەسەر جەستەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی
“بەداخەوە دەبێت ئەمە بکەم چونکە چیتر بەرگە ناگرم. دوو ساڵی پڕ زەحمەتم بەسەر بردووە و هەر لێبوردە بووم بەو هیوای بگۆڕێت بەڵام هەرگیز رووی نەدا. ئەو ئازاری خۆم و خێزانەکەم دەدات. ئەمە دەکەم لە ترسدا چونکە ئەو خۆی بە پیاوێکی ژیر و ئاقڵانە نیشان دەدات کاتێک لەسەر تیڤی قسە دەکات بەڵام راستییەکە زۆر جیاوازە و ئەو بە جەستەیی و بە دەروونیش ئازاری خەڵک دەدات و زۆر گەواهیدەریش هەن. ئەمە سباستیان ڤیلا یە کە ئازاری ئافرەت دەدات و منیش تەنها کەس نیم”.