Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بۆ بارسێلۆنا؛ سازش لەسەر کەیسی نێگرێیرا ناکەم

ریال مەدرید داوای هەموو جۆرە قەرەبووێک دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید نیازی کشانەوەی لە کەیسی نێگرێیرا نییە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای ریال مەدرید گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، ئێستا کەیسی نێگرێیرا بە دۆخ و ساتێکی هەستیار تێدەپەڕێت و دەبێ بە وردی چاودێری بکرێت.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای نێو دەستەی کارگێڕی یانەکە دووپاتیدەکاتەوە، یانە شاهانەکە پێیوایە تاوەکو ئێستاش کاریگەرییەکانی کەیسی نێگرێیرا لەسەر یارییەکانی ماوە.

بەرپرسانی ریال مەدرید تەواوی هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ و لە نزیکەوە چاودێری دانیشتنەکانی دادگای تایبەت بە بارسێلۆنا دەکەن.

ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانی ناکات و داوای هەموو جۆرە قەرەبووێک دەکاتەوە.

رۆژنامەی لیبێرتاد دیجیتاڵ چەندین بەڵگەی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیای پێشووی بڵاوکردووەتەوە، کە لە بەرامبەردا بڕی 7.3 ملیۆن یۆرۆی لە بارسێلۆنا وەرگرتووە لە ژێر ناوی پێشکەشکردنی راوێژکاری بە یانە کاتالۆنییەکە لە ساڵانی نێوان 2001 تاوەکو 2018.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button