ئارتێتا باسی ئاستیی یۆکێرێش دەکات

یاریگا –
میکێل ئارتێتا بەرگری لە ئاستیی ڤیکتۆر یۆکێرێس دەکات پاش یارییە ئاگرینەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی.
گەنەرز بەدرێژایی یارییەکە باشتر دەبینرا لە مانچێستەر سیتی بەڵام بەهۆی لەدەستدانی هەلی گۆڵەوە لە کۆتا خولەکدا توانییان خاڵێک لە چنگی تیمەکەی گواردیۆلا دەربهێنن.
دوای یارییەکە هاندەرانی گەنەرز رەخنەیان لە ئاستی یۆکێرێس کرد کە بە درێژایی یارییەکە نەیتوانی کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبێت. ئەم پرسە رووبەرووی ئارتێتا کرایەوە و ئەویش وتی
من زۆر تۆپی جوانم بینی لەلایەن ئەو یاریزانەوە لە ناوچەی سزا، سێ جار نزیک بوو لە گۆڵ، بەڵام دروستبوونی هەلی زۆر مەترسیدار لەم یارییانەدا زەحمەتە. ئەو هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات و ئێمەش دەبێت زیاتر هاوکاری بکەین. لە زۆر دەرفەت دا هەلی گۆڵمان دەڕەخساند بەڵام کۆتا باس نەدەگەیشت بەر لەوەی بگات بە هێرشبەر.
ڤیکتۆر لەم وەرزەدا خاوەنی سێ گۆلە بەڵام هەر سێ گۆڵەکەی بەرامبەر یانەکانی خوارەوەی ریزبەندییەکە بووە (لیدز و نۆتینگهام) وە لە یارییە گەورەکاندا ئاستێکی باشی نیشان نەداوە. ئەمەش هاندەرانی یانەکەی ترساندووە لەوەی هێرشبەرە گرانبەهاکەیان نەتوانێت لە ئاستی یارییە گرنگەکاندا بێت.
بەو بەرامبەربوونە ئارسناڵ پاش پێنج هەفتەی پریمەرلیگ خاوەنی 10 خاڵە و لە پلەی دووهەمە لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە 7 خاڵ لە پلەی 9یەم گیرساوەتەوە.