ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

رۆبن: بیری تۆپی پێ دەکەم

یاریگا
ئاریێن رۆبن، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بایرن میومشنی ئەڵمانیا باس لە گەڕانەوە بۆ لاکێشەی کەسک دەکاتەوە.

یاریزانەکەی پێشووی باڤارییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ” ئەو کاتەی وازم لە یاریکردن هێنا هیچ بیری یارییەکەم نەدەکردەوە، بەڵام دوای ماوەیەک زۆر دڵتەنگی بووم و بۆیە هەندێجار بە خۆم دەڵێم بۆچی جارێکی دیکە یاریی نەکەمەوە و کێ ناڵێت کە ناگەڕێمەوە لاکێشەی کەسک “.

رۆبن وەرزی رابردوو بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و لە ژیانی پیشەگەریدا چەندان ناسناوی بەدەست هێنا.

Back to top button