
یاریگا –
مشتومڕی ناوبژیوانی لە لالیگا گەیشتووەتە لوتکە، كهناڵی ریال مهدرید راپۆرتێكی ورد بڵاودهكاتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی مارکا کە لەلایەن رۆژنامەنووس خوان ئیگناسیۆ گارسیا ئامادەکراوە، یانەی شاهانە ئامارێکی شۆکهێنەری خستووەتەڕوو كه گومانەکانی لەبارەی دادهپهروهری لهلای هاندهرانی یانەکەیان بەهێزتر کردووە.
دوای ئهوهی شهوی رابردوو ناوبژیوان دین هاوسنی بهكارتی سور كرده دهرهوه، كهناڵی ریال مەدرید ئامارێکی بڵاوکردەوە کە بووەتە مانشێتی سەرەکی میدیاکان.
بەپێی ئەو ئامارە، لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەوە (واتە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا) یانەی بارسێلۆنا خاوەنی باڵانسی 65+ کارتی سوورە، ئهمه بهو واتایهی كه لهو ماوهی رابردوو كارتی سوری یاریزانانی تیپی بهرامبهر لهگهڵ ئهو كارته سورهی به یاریزانانی بارسێلۆنا دراوه كهمبكرێتهوه یاریزانانی تیپی بهرامبهری بارسێلۆنا 65 كارتی سور زیاتریان پێدراوه، ههرچی یانەی ریال مەدریده ژمارهكهی -2 واته ئهو یاریزانهی كارتی سوریان بهرامبه ریال مهدرید وهرگرتووه لهگهڵ ئهو یاریزانانهی ریال مهدرید كارتی سوریان وهرگرتووه ئهگهر لێكی دهركهین دهبێته -2 واته هێشتا ریال مهدرید دوو یاریزانی زیاتری دهركراوه، ئەمەش واتە لەبری ئەوەی سوودمەند بن، دوو جار زیاتر یاریزانیان بە بەراورد بە رکابەرەکانیان دهركراوه.
🔥 El dato arbitral que indigna al Real Madrid y alimenta sus sospechas
👀 El club blanco desvela un saldo de expulsiones de +65 para el Barcelona y de -2 para el Madrid https://t.co/vmtReM2a1Q
— MARCA (@marca) September 14, 2025
ئەم ئامارە لە روانگەی مەدریدییەکانەوە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر مامەڵەی نایەکسانی ناوبژیوانان لە خولی ناوخۆییدا.
جیاوازیی لالیگا بەرامبەر چامپیۆنزلیگ
ئەوەی گومانەکانی ریال مەدرید قوڵتر دەکاتەوە، بەراوردکردنی ئەم ئامارانەیە لەگەڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا یارییهكان بەڕێوەدەبهن، وێنەکە تەواو پێچەوانەیە و هاوسەنگییەکی بەرچاو دەبینرێت:
- ریال مەدرید: 13+ کارتی سوور.
- بارسێلۆنا: 12+ کارتی سوور.
بۆ یانەی شاهانە، ئەم هاوسەنگییە لە ئەوروپا و ئەو جیاوازییە گەورەیە لە ئیسپانیا، رێکەوت نییە، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لە لالیگادا ئاراستەیەک هەیە بۆ زیانگەیاندن به یانهكه، لە کاتێکدا لە ئەوروپا مامەڵەیەکی بێلایەنتر هەیە.
دۆسیەی نیگرێرا و کاریگەرییەکانی
ئەم ئامارانە هاوکاتە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی نیگرێرا، کە تێیدا یانەی بارسێلۆنا تۆمەتبارە بە پێدانی پارە بە جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، هەرچەندە هێشتا هیچ بڕیارێکی دادگا دەرنەچووە، بەڵام ئەم دۆسیەیە ئەو باوەڕەی لای مەدریدییەکان دروست کردووە کە دەستێکی ڕەش بۆ ماوەیەکی درێژە دەست لە کاروباری ناوبژیوانی وەردەدات.
ئەنجام و هەنگاوی داهاتوو
بەپێی لێكدانهوهی کارگێڕی یانەکە، ئەم “نادادهپهروهریه” وایکردووە ڕیال مەدرید سەرکەوتنەکانی زیاتر لە چامپیۆنزلیگدا چڕ بکاتەوە، ئەوان پێیان وایە لە ئەوروپا لەسەر پێگەیەکی یەکسان کێبڕکێ دەکەن، بەڵام لە ئیسپانیا وا نییە.
هەر بۆیە، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە دۆسیەیەکی ورد و ئامادە بکات و پێشکەشی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی بکات، بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو بارودۆخە بن کە لە تۆپی پێی ئیسپانیادا دەگوزەرێت و لێکۆڵینەوە بکەن.