بەپەلە و فەرمی؛ ئێمریک لاپۆرت گەڕایەوە ئاتلێتیک بیلباو

یاریگا –
یانەی ئاتلێتیک بیلباو بەفەرمی گەڕانەوەی ئێمریک لاپۆررتی راگەیاند.
لاپۆرت لەو یانەیە 2012-2018 دەستیی بە کاروانی پیشگەرێتی کرد و لەو ماوەیەدا 222 یاریی بە درێسی باسکییەکانەوە ئەنجام دا.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.
💥 Aymeric Laporte rejoins Athletic Club on a contract until 2⃣0⃣2⃣8⃣.
The international centre-back returns home to Bilbao, the place where he started his career and made 222 appearances as a Lion between 2012 and 2018. #OngiEtorriLaporte #AthleticClub 🦁
— Athletic Club (@Athletic_en) September 11, 2025
لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، ماوەی 14 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە. لە ماوەی 2012-2018 یاریی بۆ ئاتلێتیک کرد پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی. لە ساڵی 2023 بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ پرۆژە گەورەکەی نەسڕ.
وەک چەند کاتژمێرێک بەرلە ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، رێگەدانی بە رۆشتنی لە یانە سعوودیەکە دوای هەوڵێکی زۆری بیلباو، سەرەنجام یەکێتی تۆپی پێی جیهانی دەستوەردانی کرد و کێشەکەی چارەرسەرکرد ئەوەش پاش ئەوەی لەگەڵ نەسڕ بەڵگەناکانیان پەسەندکرد.
تەواو؛ فیفا کێشەکەی چارەسەرکرد و رێگەدەدات ئەستێرەیەکی نەسڕ بگەڕێتەوە بۆ یانەی پێشووی