
یاریگا –
جیانلویجی دۆناروما بەفەرمی بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی و یەکەم چاوپێکەوتنی بە درێسی یانە ئینگلیزیەکەوە ئەنجامدا.
گۆڵپارێزە ئیتالییەکە لەدوایین کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی هاوینە پاریس سانجێرمانی جێهێشت دوای سەرهەڵدانی ناکۆکی لەناکاو لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لەدوای مۆندیالی یانەکان. بەتایبەت دوای ئەوەی پی ئێس جی شوێنگرەوەیەکی بۆ جێگەکەی دۆناروما هێنانەی باخچەی شازادەکان.
ئەمشەو دۆناروما لە یەکەمین لێدوانی فەرمی خۆی بە درێسی مان سیتیەوە لێدوانی خۆی دا و، هاوکات یاریکردنی لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا بە شانازییەکی گەورە وەسفکرد و وتی
پێموایە مێژووەکەی گواردیۆلا بۆخۆی هەمووشت دەڵێت. ئەو راستییەی کە ئەو منی بۆ ئێرە دەیویست، ئەوە هۆکاری شانازییکردنمە. هەستێکی باوەڕپێنەکراوە. یاریکردن لەژێر سەرپەرشتی ئەودا باشترین شتێکە بۆ هەر یاریزانێکی تۆپی پێ رووبدات. تامەزرۆم بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی و چوونە نێو یاریگا لەگەڵ شانبەشانی. دڵنیام زۆر یارمەتییم دەدات و شتانێکی نایاب لێرە ئەنجامدەدەین پێکەوە.
لە درێژەی وتەکانیدا سەبارەت بە گرنگترین ئامانجەکانیان لەگەڵ یانە نوێیەکەی، گۆڵپارێزە 26 ساڵییەکە وتی
نایشارمەوە، سیانە نازناو (هاوشێوەی ئەوەی ساڵی 2023) یەکێکە لە ئامانجەکانمان. بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ سیتی بۆ من خەونێکە. دڵنیام لەگەڵ ئەو راهێنەرە و ستافەکەی دەتوانی زۆر بڕۆین، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبێ ئەنجامیدەین کاری رۆژانەیە لەسەر یارییەکانمان.
“I’m very proud to be here, and to be at one of the best clubs in the world.” 🩵
Watch Donnarumma’s first City interview here ⤵️
— Manchester City (@ManCity) September 11, 2025