
یاریگا –
بە دەستوەردانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی، کێشەی یاریزانێکی نەسڕ چارەسەرکرا و رێگەی دەدرێت سعوودیە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی.
یانەی ئاتلێتیک بیلباو هەوڵی زۆری دا بۆ گەڕانەوەی ئێمریک لاپۆرت بۆ ریزەکانی، بەڵام یاسا بەرکارەکان پڕۆسەکەیان دواخست بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە رێکارەکانی گواستنەوەکەی.
لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، ماوەی 14 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە. لە ماوەی 2012-2018 یاریی بۆ ئاتلێتیک کرد پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی. لە ساڵی 2023 بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ پرۆژە گەورەکەی نەسڕ.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بیلباو لەگەڵ بەرگریکارە ئیسپانییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن دوای ئەوەی فیفا بەڵگەنامەکانی لەگەڵ یانەی نەسڕ پەسەندکرد.
پەیوەست بە بیلباو، رۆمانۆ نووسیویەتی کە یەکێتیەکە رەزامەندی دەربڕیوە بۆ هۆکارەکانی ئەو یانە باسکیەی سەبارەت بە ئێمریک و یاساییبوونی یاریکردنەوەی بۆیان. بەوەش دەتوانرێت ناوبراو لە خولی ئیسپانی تۆماربکرێت و، بۆ چامپیۆنزلیگیش ئەگەرێکی کراوەیە.
🚨🔴⚪️ Aymeric Laporte to Athletic Club, deal comfirmed after FIFA approval to the documents with Al Nassr!
FIFA accept Athletic reasons and Laporte will play for Bilbao, registered into La Liga and could be also into Champions League squad.
Here we go again. ✔️ pic.twitter.com/uYNKMeRdfG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 11, 2025