
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ماوەی دووركەوتنەوەی ویلیام سالیبا بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی ئارسیناڵیان ئاشكراكرد.
سالیبا لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولەكی 5 بەهۆی پێكان یارییگای جێهێشت و كریستیان مۆسكوێرا جێگای گرتەوە.
بەهۆی ئەو پێكانەوە سالیبا بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەكرا و لە دوویاریی بەرامبەر ئۆكراینا و ئایسلاند بەشداری ناكات.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: William Saliba will be out for 3-4 weeks after picking up an injury vs. Liverpool.
— @lequipe pic.twitter.com/ovLGEZt9UX
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) September 6, 2025
بەگوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، سالیبا لەكاتی خۆ گەرمكردنەوەكاندا بۆ یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول لە پاژنەی پێیدا هەستی بە ئازار كردووە، بەڵام بڕیاریداوە یارییەكە بكات و هەر زوو یاریگای جێهێشتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەرگریكارە فەڕەنسیەكە بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
ئارسیناڵ لە مانگی ئەیلوول چەند یارییەكی بەهێز دەكات و لە 13 مانگ بەرامبەر نۆتینگهام یاریی دەكات، پاشان لە 16 مان لە چامپیۆنزلیگ رووبەرووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە و پاشان بەرامبەر مانچێستەر سیتی و نیوكاسڵ یاریی دەكات.