ئەستێرە نوێیەکەی ئارسیناڵ بانگی دادگا دەکرێت

یاریگا –
ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەرە نوێیەکەی ئارسیناڵ، بانگی دادگا کراوە بۆ ئەوەی لە دۆسیەیەکی بەڕێوەبەری کارەکانیدا شایەتی بدات.
یۆکێرێش، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی دۆسیەیەکی یاسایی باڵا لە سوید بووەتەوە. بەڕێوبەری کارەکانی، حەسەن چەتینکایا، بەهۆی ناو زڕاندنییەوە سکاڵای لە دژی دوو دەزگای میدیایی سویدی بە ناوەکانی فوتبۆڵ ستۆکهۆڵم و ئێکسپرێسن تۆمارکردووە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تۆمەتانەی ساڵی رابردوو خستیانە پاڵی.
دۆسیەکە لە لێکۆڵینەوەکانی هەردوو دەزگاکە سەرچاوەی گرتووە لە چەتینکایا و کۆمپانیاکەی، پەیوەندییان بە باندی تاوانکارانەوە کردووە. چەتینکایا پێشتر سکاڵای لە دەزگای چاودێری میدیا تۆمار کردبوو بە تۆمەتی “پێشێلکردنی بنەماکانی رۆژنامەگەری” بەڵام لە کۆتاییدا بێتاوان دەرچوو. پاشان دۆسیەکەی بردە دادگای ناوچەی ستۆکهۆڵم و سکاڵای ناوزڕاندنی تۆمار کرد.
بەگوێڕەی زانیارییەکان، یۆکێرێشی تەمەن 25 ساڵ وەک شایەتحاڵێک لە دادگا ئامادە دەبێت. پارێزەری چەتینکایا پشتڕاستی کردەوە کە یۆکێرێش سەبارەت بەو بارودۆخە تایبەتانەی کە لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەستێرە نوێیەکەی ئارسیناڵ کە هیچ تۆمەتیکی نەخراوەتە پاڵ، شایەتحاڵی ئەوە دەدات کە هاوڕێی منداڵی ئەو کەسەیە کە ناوەندی مشتومڕەکەیە و ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی کەسی و پیشەیی بە چەتینکایا یان کۆمپانیای HCM نییە.
بڕیارە دادگاییکردنەکە لە نێوان 4 بۆ 11ی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لەم ماوەیەدا ئارسیناڵ دوو یاری پرێمەرلیگ دەکات، لە یاریگای خۆی بەرامبەر سەندەرلاند و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر برێنتفۆرد. رەنگە ئامادەنەبوونی یۆکێرێش لەم یارییانە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ئارسیناڵ هەبێت.