
یاریگا –
هەشت رۆژ بۆ یاریی لووتکەی نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیا ماوە، بەڵام نازاندرێت یارییەکە لە کوێ دەکرێت.
بارسێلۆنا پێشنیازیکردووە، یارییەکە لە یاریگای یۆنهان کڕۆیف بکرێت، بەڵام کۆمەڵەی لالیگا بڕیاری کۆتایی نەداوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لالیگا رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیای لە یاریگای یۆهان کڕۆیف نەداوە.
هەرچەندە لالیگا روونیکردووەتەوە، بەرەوپێشچوونی باش بۆ پەسندکردنی یاریگاکە کراوە، بەڵام لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی، بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن.
لالیگا تیمی زیاتر بۆ پشکنین و وردبینی یاریگاکە دەنێرێتە بارسێلۆنا، بەڵام ئەم پڕۆسەیە لە دووشەممەوە دەستپێدەکات.