
یاریگا –
کاردانەوەکان هێشتا لەسەر دوورخستنەوە کتوپڕەکەی ئێریک تێن هاخ بەردەوامییان هەیە و، تا دێت زیاتر راستی نوێ دەخرێتەڕوو.
تێن هاخ دوای تەنها دوو یاریی لە دەستپێکی بوندسلیگا دوورخرایەوە. لە دوای ئەوەش چەندین زانیاریی نەزانراوە ئاشکراکران. کە یەکێک لەوانە گوایە پەیوەستبووە بە گرێبەستکردنی یانەکە لەگەڵ لوکاس ڤازکوێز، بەبێ ئەوەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە وەها گرێبەستێک ئاگەداربووبێت.
زانیارییەکی شۆکهێنەر پەیوەست بە دوورخستنەوەی تێن هاخ ئاشکرادەکرێت
ئێستا رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی کۆمەڵێ هۆکاری شۆکهێنەری بڵاوکردووەتەوە کە گوایە پاڵنەری سەرەکیی بوونە بۆ بڕیاردان لە دوورخستنەوەی تێن هاخ. بەگوێرەی زانیارییەکانی بیڵد، ئەمانەی خوارەوە دیارترین هۆکارەکان بوونە:
- تێن هاخ لەگەڵ هیچ کەسێک لە یانەکەدا نەدەگونجا، تەنانەت ئەو ستافەشی کە خودی ستافەکەی خۆیشی، کە خۆی هێنانی بۆ یانەکە
- یاریزانەکان تێنەدەگەشتن بۆچی دەبێت “شناوکردن” هێندەی یاریکردن بە تۆپ گرنگیی هەبێت
- کەشوهەوا (بارودۆخ و پەیوندییەکان)ی نێو ریزەکانی یانەکە ئێجگار ساردوسڕ بوو
- یاریزانەکان هیچیان نەدەزانی لەوەی دەبوو لە کاتی یارییدا چی بکەن
لە کۆتا بەشی زانیارییەکەدا ئەوە هاتووە، هەموو ئەوانەی سەرەوە وایکرد وەک خراپترین راهێنەری مێژووی یانەکە تەماشا بکرێت
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: The reasons Erik Ten Hag was sacked by Bayer Leverkusen:
– He didn’t get along with anyone at the club, not even with his own staff that he had brought to Germany himself.
– The players DIDN’T understand why doing push-ups was as important as ball work. ❓… pic.twitter.com/8GKSd7AXIC
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 4, 2025