ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سەرۆکی بۆندسلیگا: تاوەکو لە ژیاندا بم ناهێڵم کاری لەمجۆرە بکرێت

ڤاتسکە هێرشێکی توند دەکاتە سەر خولەکانی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی کۆمەڵەی خولی ئەڵمانیا بە هەموو شێوەیەک دژی گواستنەوەی یارییەکانی بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا.

هانز یواخیم ڤاتکسە، سەرۆکی کۆمەڵەی بۆندسلیگا دووپاتیدەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بە گواستنەوەی یارییەکانی بۆندسلیگا لە دەرەوەی ئەڵمانیا نادات.

ڤاتسکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمەڵەی خولی ئەڵمانیا و جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی داهاتووی یوێفا بەڕوونی دژایەتی ئەڵمانیا بۆ هەر کارێکی لەمشێوەیە دەردەبڕێت.

ڤاتسکێ لە دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمەڵەی خولی ئەڵمانیا رایگەیاند؛

تاوەکو من بەرپرسی خول بم، رێگە بە گواستنەوەی هیچ یارییەکی فەرمی بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا نادام، خاڵ سەریدێڕ.

بابەتەکە هیچ لێکدانەوەیەک هەڵناگرێت. پێموایە هەندێ لایەنی نێو یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لایەنگری ئەم جۆرە بیرۆکەیەن، بەڵام رای خۆم بەتەواوی روونکردووەتەوە.

ئەڵمانیا پێچەوانەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، هیچ یارییەکی فەرمی نەگواستووەتە دەرەوە، پێچەوانەی ئیتاڵیا کە یاریی جامی سوپەر لە سعوودیە دەکات و بەمدوواییەش لالیگا بڕیاریدا یاریی نێوان بارسێلۆنا و ڤیاڕیال لە 20ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە مەیامی، ئەمریکا بکات، هەرچەندە ریال مەدرید دژی بڕیارەکەبوو.

لەوانەیە یاریی نێوان میلان و کۆمۆ لە سێریا ئەی، ببێتە یەکەم یاریی فەرمی پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا لە دەرەوە بکرێت، دوای ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا رووناکی سەوزی بۆ گواستنەوەی یارییەکە بۆ شاری پێرس، ئوسترالیادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button