ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسکی وەڵامی ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی دەداتەوە

هۆکارەکەی ئاشکرا کردووە..

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی سعوودیەکانی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لەم هاوینە سعوودیەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بارسێلۆنا پێشکەشکردووە بەڵام گۆڵکارە پۆڵەندییەکەی بارسا ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لیڤاندۆڤسکی داوایکردووە ئۆفەرەکە بۆ ساڵێکی دیکە دوابخەن و دەیەوێت وەرزێکی دیکەش لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوامبێت و دواتر بیر لە جێهێشتنی یانەکە بەرەو سعوودیە دەکاتەوە.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 12 ملیۆن یۆرۆیە.

لیڤا بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشذاریی 149 یاریی کردووە، 101 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button