ئینگلتەراگرنگترین

مێسی لە کوێی بڕیاری چوونی گارناچۆیە بۆ چێڵسی؟

Yariga App

یاریگا –

ئالێخاندرۆ گارناچۆ یەکێکبوو لە گواستنەوە بەرچاوەکانی مێرکاتۆی هاوین کە مانچێستەر یونایتدی بەرەو چێڵسی جێهێشت.

گارناچۆ لە ساڵی 2015-2020 لە لاوانی ئاتلێتیکۆ مەدریدبوو پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر یونایتد. لە وەرزی 2022-2023 یەکەمین کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان دەستپێکرد. دوای هاتنی روبن ئامۆریم بۆ شوێنەکەی تێن هاخ، وردە وردە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە پێگەی خۆی لە تیمی یەکەم لەدەستدەدا تا سەرەنجام ئەم هاوینە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند و 10%ی نرخی فرۆشتنەوەی، چێڵسی لە مان یونایتدی کڕی.

بەگوێرەی نوێترین لێدوانی کە بۆ پێگەی فەرمی بلووز داویەتی، ئەستێرە 21 ساڵیەکە راستیەک دەدرکێنێت پەیوەست بە رۆڵی لیۆنێل مێسی کاپتنی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بڕیاردان لە پەیوەندیکردنی بە یانە لەندەنیەکەوە و وتی

من سەبارەت بە وێستگەی داهاتووم لەگەڵ مێسی قسەمکرد، ئەو ئامۆژگاریی کردم کە بێمە چێڵسی.

رەنگە هەر پاڵپشتیەکانی مێسی بووبێت کە گارناچۆ گرێبەستێکی ماوەدرێژ لەگەڵ بلووز واژۆبکات، بەوپێیەی تا 2032 لە ستامفۆردبریج دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button