ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆنیفاس لیڤەرکوزن جێدەهێڵیت و یانە نوێیەکەشی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر بۆنیفاس وەک یەکێکی دیکە لە یاریزانە دیارەکانی چەند ساڵی رابردووی بایەر لیڤەرکوزن ریزەکانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.

لیڤەرکوزن هەر لەم هاوینە رۆشتنی چەندین یاریزانی کاریگەری یانەکەی بینی کە دوو وەرز لەمەوبەر توانیان لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ مێژوو بنووسنەوە کاتێک سێ نازناوی گەورەیان بەدەستهێنا. وەک فلۆریان ڤێترز، جێرێمی فریمپۆنگ، جۆناسان تا، ئەمین عەدلی و گرانیت شاکا و ئەوانیتر. ئەمڕۆش ئێریک تێن هاخ کە تەنها دوو یاریی فەرمیی بەڕێوەبردبوو، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

فەرمی؛ تێن هاخ لە راهێنەرایەتی لیڤەرکوزن دوورخرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بۆنیفاس پەیوەندی بە ڤێردەر برێمەنەوە دەکات.

ئەو هێرشبەرە نەیجیریە ماوەیەکی زۆر ئامانجی ئەیسی میلان بوو، تەنانەت ئەو یانە ئیتاڵیە زۆر نزیکبوو لە گواستنەوەی.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە گواستنەوەی بۆنیفاس تا هاوینی ساڵی داهاتووە و پشکنینە پزیشکیەکانی وەک یاریزانی نوێی برێمەن ئەنجامداوە، هاوکات مووچەی تەواوی یاریزانەکە وەک خۆی دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button