بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ گواستنەوەی ئامانجە گەورەکە بۆ لیڤەرپوول شکستی هێنا

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو و دوای تەواوبوونی بەشێکی زۆر لە رێکارەکانی گواستنەوە، پرۆسەی کڕینی ئامانجە گەورەکەی لیڤەرپوول شکستیهێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دوای ئەوەی مارک گێی پشکنینەکانیشی ئەنجامدا و لیڤەرپوولیش هەموو پەڕاوەکانی ئۆفەرەکەی پێشکەشی کریستاڵ پاڵاس کرد، بەڵام گواستنەوەکە شکستیهێناوە.

رۆمانۆ هۆکاری سەرنەگرتنی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە کە پاڵاس رازینەبووە بەرگریکارە ئینگلیزیەکەی بڕوات، ئەوەش پاش ئەوەی ئەو یانەیە نەیانتوانی ئیگۆر جولیۆ لە بڕایتن بگوازنەوە.

ئەم پێشهاتە دوای کەمتر لە تەنها کاتژمێرێک هات کە هەمان رۆژنامەنووس باسی لەوەکرد لیڤەرپوول بڕی 35 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی پاڵاس کرد یاریزانەکەش پشکنینەکانی ئەنجامدا، ئەوەی مابووەوە تەنها یانەکەی گێی بوو کە رێگە بە رۆشتنی ئەو یاریزانە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button