ئەستێرەیەکی نەسڕی سعودی لە دەرگایەکی گەورەوە دەگەڕێتەوە بۆ خولێکی بەهێزی ئەوروپا

یاریگا –
ئێمریک لاپۆرت نەسڕی سعودی جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دوای ئەوەی هەموو بەڵگەکان لەنێوان نەسڕ و ئاتلێتیک بیڵباو گۆڕدرانەوە، لاپۆرت دەگەڕێتەوە یانە باسکیەکە.
لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، ماوەی 14 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە. لە ماوەی 2012-2018 یاریی بۆ ئاتلێتیک کرد پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی. لە ساڵی 2023 بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ پرۆژە گەورەکەی نەسڕ.
رۆمانۆ نووسیویەتی، ئەو بەرگریکارە لەپێناو پۆشینەوەی درێسەکەی بیلباو ئۆفەری 5 یانەی دیکەی رەتکردووەتەوە.
🚨🔴⚪️ BREAKING: Aymeric Laporte to Athletic Club, here we go! Back to Bilbao as he wanted.
Deal agreed right now with Al Nassr as documents being exchanged right now.
Laporte, set to travel as he rejected over 5 clubs for Athletic Club. pic.twitter.com/fwMVYMvlP6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
نەسڕ لەم هاوینە ئینیگۆ مارتینێزی لە بارسێلۆناوە گواستەوە. ئەوەش وایکرد لاپۆرت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی کە ئەم وەرزە بەشدارن لە چامپیۆنزلیگ.