یاریزانێکی ناوداری چێڵسی یانەکە جێدەهێڵیت

یاریگا –
دوای گواستنەوە زۆروزەوەندەکانی لەم هاوینە، چێڵسی لە یاریزانە دیارەکانی بەڕێدەکات و ئێستاش ئەستێرەیەکی ناسراوی یانەکە لە ستامفۆردبریج دەڕوات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، یانەی ساڵسبۆرگ لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی بێن چێلوێڵ،
وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، یاریزانە ئینگلیزیەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسی یانە نەمساییەکە دەپۆشێت. ئەو بەرگریکارە 28 ساڵە پشکنینە پزیشکیەکانیس بۆ ساڵسبۆر بەسەرکەوتووی تێپەڕاندووە.
بێن چێلوێڵ سەرسامە بەو پرۆژەیەی لە یانە نەمساییەکەوە پێشکەشی کراوە، بەوپێیەی لە کێبڕكێ ئەوروپیەکان بەشدارن و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە ئەزموونەکانی یاریزانەکە دەبێت.
🚨🔵 EXCLUSIVE: Strasbourg agree deal to sign Ben Chilwell on two year contract, here we go!
Medical done and Chilwell joins ambitious project at Strasbourg with Liam Rosenior with European football. pic.twitter.com/yheoZ5VpkV
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
بێن چێلوێڵ لەوەتەی ساڵی 2020 درێسی بلووز دەپۆشێت. لە زستانی ئەمساڵ بەخواستن نێردرایە ریزەکانی کریستاڵ پاڵاس. بەڵام لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکادا نەماوە هەربۆیە دواجار لەندەن جێدەهێڵێت.