بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
دوو کاتژمێر ماوە؛ پێشبینی چەند گواستنەوە دەکرێت؟
رووماڵی فراوانی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ دواڕۆژی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە....

یاریگا –
تەنیا دوو کاتژمێر بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ ماوە.
ئەمڕۆ چەندین گرێبەستی گەورە واژۆ کراون و لە ماوەی دوو کاتژمێری داهاتووشدا، پێشبینی چەندین گرێبەستی دیکە دەکرێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا پێشبینی روودانی ئەم گرێبەستانەی خوارەوە دەکات؛
- لیڤەرپوول گرێبەستی ئالێکساندەر ئیزاک واژۆدەکات و ریکۆردی گواستنەوەکانی بەریتانیا دەشکێنێت.
- لیڤەرپوول و کریستال پاڵاس لەسەر گواستنەوەی گێی رێککەوتن و دەبێتە فەرمی.
- بایرن میونشن بە گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسن بەبڕی 70 ملیۆن پاوەند رازیبووە. وەرزی یەکەم بە خواستن یاریی بۆ باڤارییەکان دەکات.
- سێنێ لامێنس، گۆڵپارێزی رۆیاڵ ئانتڤیرپ لە مانچێستەرە و پشکنینی پزیشکی تەواو دەکات.
- یۆوان ویسا پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی لە نیوکاسڵ یونایتد تێپەڕاند و دەبێتە فەرمی.
- رانداڵ کۆلۆ موانی خەریکی پشکنینی پزیشکییە بۆ تۆتنهام و کەمێکی دیکە رادەگەیێندرێت.