ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەستێرەیەکی یوڤێنتوسی گواستەوە
هەشتەم گرێبەستی کەتیبەکەی سیمیۆنییە

یاریگا –
ئاتلێتیکۆ مەدرید هەشتەم گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینەی واژۆ کرد.
کەتیبەکەی دیێگۆ سیمیۆنی گرێبەستی لەگەڵ نیکۆ گۆنزالێز، ئەستێرەی یوڤێنتوس واژۆ کرد.
ماوەی دوو هەفتەیە ئاتلێتیکۆ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ یوڤێنتوس دەستپێکردووە، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە بێت، گۆنزالێز بۆ ماوەی یەک وەرز بەخواستن بەرگری لە رۆخیبلانکۆس دەکات.
یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی پزیشکی تەواوکرد و دواتر بە میدیاکان ناسێندرا.
¡Bienvenido, Nico Gonzalez! 🔴⚪🇦🇷 pic.twitter.com/9H1lam8wyh
— Atlético de Madrid (@Atleti) September 1, 2025
نیکۆ لەگەڵ ئەرجەنتینیۆس جونیۆر کاروانی وەرزشی دەستپێکردووە، لە هاوینی ساڵی 2018 پەیوەندی بە شتوتگارتەوە کرد و 23 گۆڵی لە کۆی 79 یاریدا بۆ یانەکەی باشووری ئەڵمانیا کرد.
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد، 38 گۆڵی لە کۆی 125 یاریدا بۆ ڤیۆلا کرد.
لە سەرەتای وەرزی رابردووشدا چووە ریزەکانی بیانکۆنێری و پێنج گۆڵی لە 40 یاریدا کرد.