تەواو؛ کریستال پاڵاس شوێنگرەوەی ئێزێ دەگوازێتەوە
ئەمڕۆ رادەگەیێندرێت

یاریگا –
کریستال پاڵاس لە گواستنەوەی کریستیانتووس ئوچێ، هێرشبەری خێتافی نزیکبووەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی سەندرلاند و ئاستۆن ڤیلا چەند رۆژێکە گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئوچێ دەکەن، بەڵام پێدەچێت پاڵاس لەپڕ گفتوگۆکانی لەگەڵ خێتافی و یاریزانەکە تەواوکردبێت.
پاڵاس و خێتافی لەسەر گواستنەوەی ئوچێ بە 17.3 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون و ئەستێرە نایجێرییەکە دەبێتە شوێنگرەوەی ئێبێرێچی ئێزێ، کە بەمدواییە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد.
ئوچێ ئێستا لە لەندەنە و لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو، وەکو یاریزانی کریستال پاڵاس بناسێندرێت.
هێرشبەری نێودەوڵەتی نایجێری سەرنجی چەندین یانەی پرێمەرلیگ و ئەوروپای راکێشابوو، بەڵام دوای چوونە دەرەوەی ئێزێ، هێرشبەرەکەی خێتافی ببووە ئامانجی سەرەکی یانەکەی باشووری لەندەن.
ئوچێ یەکێکە لەو یاریزانانەی دەتوانێت لە هەر سێ شوێنەکەی هێڵی پێشەوە یاریی بکات و دەبێتە یاریزانێکی کاریگەری ئۆلیڤەر گلاسنەر.