بازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاگرنگترین

تەواو؛ ئێدەرسن داهاتووی خۆی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی داهاتووی خۆی یەكلاییكردەوە و پەیوەندی بە فەنارباچێی توركیەوە دەكات.

ئێدەرسن لە هاوینی ساڵی 2017 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.گرێبەستەكەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، فەنارباچێ و مانچێستەر سیتی لەسەر وردەكاریەكانی گواستنەوەی ئێدەرسن بە تەواوی رێككەوتن.

ئێدەرسن بە بڕی 13 بۆ 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فەنارباچێ دەكات و لەسەڕ مەرجەكانی كەسی رێككەوتوون.

هەر بە گوێرەی رۆمانۆ لە دوای چوونە دەرەوەی ئێدەرسن گواستنەوەی دۆناروما بۆ سیتی ئەگەری روودانی هەیە.

ئێدەرسن لەگەڵ مانچێستەر سیتی 372 یارییكردووە و 168 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 311 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button