ئه‌وروپا

یوێفا سەرقالی دانانی وادەیەکی نوێیە بۆ دەست پێکردنەوەی خولە ئەوروپیەکان

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا کار دەکات بۆ ئەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون هەڵنەوەشێنەوە و جارێکی دیکە دەست پێ بکرێنەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیا بڵاویکردووە یوێفا و ئەنجومەنی یانەکانی ئەوروپا لەسەر ئەوە رێکەوتن کە مانگی شەشی ئەمساڵ یارییە نێودەوڵەتیەکان لەوانەش پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 دەست پێ بکرێت، هەروەها یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ ئەوانیش مانگی هەشتی ئەمساڵ دەست پێ بکرێنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە یوێفا دەیەوێت یارییەکان بە شێوازی یەک یاریی بکرێن و هەروەها رێگەش بە هاندەران نەدرێت لە یاریگەکان ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button