ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا و لیڤەرپوول رکابەری یاریزانێکی بەڕازیلی دەکەن

یاریگا
هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دیەگۆ رامۆس بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی سێڤییا دەست پێکردووە.

ماڵپەری دیاریۆ سپۆرت بڵاویکردووە ماوەیەک یانە ئینگلیزیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە دەست پێکردووە و بەم دوواییەش کارگێری بلاوگرانا ئەوانیش هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە دەست پێکردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بازاری گەرم ببێت.

رامۆس بەگری ناوەڕاستە و وەرزی رابردوو لە یانەی نانتی فەرەنسی گواسترایەوە سێڤییا و ئەو یانەیەش ئامادەیە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

Back to top button