ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی کای هاڤێرتز بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی دۆخی تەندروستی کای هاڤێرتز بڵاوکردەوە.

هاڤێرتز لە یەکەم یاریی وەرزەکە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە میانی کێبڕکێکانی پرێمەرلیگ وەک یەدەگ بەشدارییکرد، بەڵام دووچاری پێکان هات. بەوهۆیەوە لە گەڕی دووەمی خولەکە بەرامبەر لیدز یونایتد بانگهێشت نەکرا.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویانکردەوە، یانە لەندەنیەکە راگەیاند یاریزانە ئەڵمانییەکەیان نەشتەرگەریی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامدراوە.

درێژەی بەیاننامەکە ئەوەی روونکردووەتەوە کە نەشتەرگەرییەکە قورس نەبووە، بەڵکوو نەشتەرگەرییەکی بچووک بووە و بەوەش مەترسی نییە هاڤێرتز بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دابڕێت.

سەبارەت بە ماوەی دوورکەوتنەوەی، هێشتا هیچ شتێکی فەرمی رانەگەیەندراوە. بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە گەنەرز ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە چاکبوونەوە لە پێکانەکەی چەند هەفتەیەک دەخایەنێت نەک چەند مانگێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button