جیهانگرنگترین

بوسکێتس کێ بە شایستەر باڵۆندۆر دەزانێ؟

Yariga App

یاریگا –

کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ مەراسیمی خەڵاتی باڵۆندۆر و سێرخیۆ بوسکێتس رای خۆی لەو بارەیەوە خستەڕوو.

شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا 22ی مانگی داهاتوو ئامێز بۆ 69هەمین جاری دابەشکردنی خەڵاتەکە دەکاتەوە و لیستێک یاریزان بۆ ئەو مەبەستە کێبڕکێی دەکەن، هەربۆیە سێرخیۆ بوسکێتس بوێری ئەوەی هەبوو ناوی عوسمان دێمبێڵێ بهێنێت وەک بەهێزترین پاڵێوراو. ئەوە لەکاتێکدایە ئەفسانە ئیسپانیەکەی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای ئینتەر مەیامی زانینی بەوە هەیە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی بارساش ناویان وەک شایستەی خەڵایەکە دەهێنرێت. بۆیە وتی

عوسمان وەرزێکی نایابی بەڕێکرد… دەزانین چ یاریزانێکە چ جیاوازییەک دروستدەکات، دەشتوانێ چی بکات. بۆیە هیوادارم ئەو خەڵاتەکە بباتەوە.

سەبارەت بەو یاریزانانەی بلاوگراناش کە ناویان لە کۆتا لیستەکەدا هاتووە، وەک رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، رافینیا، پێدری و لامین یامال، بوسکێتس وتی

ئەوە شتێکی روونە هاوڕێم هەن لە بارسێلۆنا کە ئەوانیش هەروەها شایستەن بۆ بردنەوەی باڵۆندۆرەکە.

 

دێمبێڵی رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە بردنەوەی نازناوەکانی وەرزی رابردووی پاریس سانجێرمان کە توانی بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا یانەکە بکاتە خاوەنی چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی بەهێزترین رکابەرەکانیان لەو پاڵەوانێتیەدا یەک لەدوای یەک راماڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button