بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یانەی داهاتووی چێڵسی ئاشکرادەبێت

Yariga App

یاریگا –

بە چەند رۆژێکی کەم بەرلە داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان، چێڵسی لای خۆیەوە هەمووشتێکی تەواوکرد بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ لە مانچێستەر یونایتد.

بەگێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گفتوگۆی نێوان دوو یانەکە لەسەر ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە گەیشتووەتە کۆتایی.

چێڵسی بڕی 35-40 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی گارناچۆ پێشکەشی مان یونایتد کردووە، تەنها چاوەڕوانی رۆشنایی سەوزی شەیتانە سوورەکانە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گواستنەوەکە تەنها لەسەر کات وەستاوە و خودی یاریزانەکەش تەنها بلووزی دەوێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button