ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌مۆندیال

تەنیا 48 کاتژمێر مۆڵەت بە فێرمین لۆپێز دەدرێت

بارسێلۆنا نرخی یاریزانەکەی دیاری کردووە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی دەستپێکردووە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووتەوە، چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشکەش دەکات و رێکارەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە خێرا کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا لاریی لە رۆیشتنی لۆپێز نییە، ئەگەر یاریزانەکە داوای رۆیشتن بکات رێگەی دەدەن، بەڵام بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

رۆژنامە کاتالوونیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چێڵسی 48 کاتژمێر مۆڵەتی بە لۆپێز داوە و داوای کردووە لە ماوەی دوو رۆژدا خۆی یەکلاییبکاتەوە و وەڵامی ئۆفەرەکە بداتەوە.

مووچەی ساڵانەی فێرمین لە بارسێلۆنا شەش ملیۆن یۆرۆیە، چێڵسی ئامادەیە مووچەکەی %150 زیاد بکات و مووچەکەی ساڵانەی بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.

فێرمین دوو هەفتە لەمەوبەر لە یاریی بەرامبەر کۆمۆ لە جامی خوان گامپەر هاندەرانی بارسای دڵنیاکردەوە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە.

هاندەرانی بارسێلۆنا با هێور ببنەوە، چونکە لێرە دەمێنمەوە و بارسا جێناهێڵم. یارییەکەی کۆمۆ، یارییەک بوو بۆ دروستکردنی متمانە، بە تەواوی بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی لالیگا ئامادەین.

بەڵام بە هۆکاری ئەوەی بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا نەیتوانیووە ناوی بەشێک لە یاریزانەکان تۆماربکات، وە دەرفەتی یاریکردنی یاریزانەکەش کەمبووەتەوە، رەنگە بۆچوونەکان بگۆڕێن و فێرمین بارسا جێبهێڵێت.

دەچێتە پرێمەرلیگ؟ فێرمین لۆپێز چارەنووسی خۆی یەکلاییکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button