
یاریگا –
تەنها چەند رۆژێک لەبەردەم مێرکاتۆی هاوینە ماوە و دانی سیبایۆس دەیەوێ پێش داخستنی بازاڕەکە پەیوەندی بە مارسیلیاوە بکات.
سیبایۆس کە لە سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی و ئێستای چابی ئالۆنسۆش پێگەی سەرەکیی نەبووە و نییە، بۆ پەیوەندیکردنی بە ماریسیلیای فەڕەنسیەوە ئامانجی گەورەی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سیبایۆس دەیەوێ هەرچۆنێک بووە ریال مەدرید جێبهێڵێت و یاریی بۆ مارسیلیا بکات. ئەوەش لەپێناو یاریکردن بەشێوەیەکی ئاسایی، تا لەو رێگەیەوە بتوانێ چانسی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 زیاتر بکات.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە لای یاریزانە ناوەڕاستکارەکە ئەوە هیوایەکە و دەیەوێ رووبدات سەرەڕای جیاوازیی لە نێوان هەردوو یانە لەسەر تێچووی گواستنەوەکەی. ئێستاش هەمووشت لای ریال مەدرید ماوەتەوە بۆ تەواوکرنی پرۆسەی گواستنەوەکە.