بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
هەولێر بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی نایجێری گواستەوە
باسم قاسم خەریکە کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر دەکات

یاریگا –
کەمێک پێش ئێستا یانەی هەولێر گواستنەوەی بەرگریکارێکی نایجێری راگەیاند.
یانەی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، گواستنەوەی ئێندۆکا جونیۆر، بەرگریکاری نایجێری ئاشکرا کرد.
جونیۆر لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و تاوەکو ئێستا دوو یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی نایجێریا کردووە و خاوەنی گۆڵێکە.
ئێندووکا تەمەنی 23 ساڵە و پێشتر یاریی بۆ یانەکانی بیۆند لیمیتس و رێمۆ ستارس لە خولی نایابی نایجێریا کردووە.
بەرگریکارە نایجێرییەکە 132 یاریی لەگەڵ رێمۆ ستارس کردووە. هەرچەندە بەرگریکارە بەڵام خاوەنی هەشت گۆڵ و شەش ئەسیستە.

ئێندوکا یاریی لە چامپیۆنزلیگی ئەفریقا و جامی یەکێتیی ئەفریقا کردووە. لە چامپیۆنزلیگی ئەفریقا گۆڵێک و ئەسیستێکی هەیە و بە بەرگریکارێکی تۆکمە لە نایجێریا هەژمار دەکرێت.