ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یاریزانێک ’ بەڵێی ’ بۆ ئارسیناڵ كرد

گەنەرز ناوەستێت...

Yariga App

یاریگا –

مارتن هینكاپیێ، بەرگریكاری ئێكوادۆری یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی بەڵێی بۆ ئارسیناڵ كردووە.

هینكاپیێ لە هاوینی 2021 لە كۆردۆباوە بە بەهای 6.3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2029 بەسەردەچێت و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 50 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مارتن هینكاپیێ بەڵێی بۆ ئارسیناڵ كردووە و هەردوولا لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتوون، گرێبەستێكی درێژخایەن ئامادەیە.

هینكاپیێ ئارسیناڵی هەڵبژاردووە و یانەكە ئۆفەرێكی سەرەتایی ئامادە دەكات بە ئەگەری زۆرەوە بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی دەبێت.

مارتن هینکاپیێ بەدرێسی لیڤەرکوزن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 166 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

گەنەرز ناوەستێت و گرێبەستێکی دیکەی گەورە واژۆ دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button