ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یۆڤێنتوس ئامادەیە ئالوگۆڕی یاریزانێکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئامادەن گۆڕینەوە بە عالێکس ساندرۆ بەرگریکاری یانەکەیان لەگەڵ یانە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بکەن.

ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووە هاوینی رابردوو خانمە پیرەکە هەوڵی زۆریدا مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری نارازی ئینتەر میلان بگوازیتەوە ریزەکانی بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئێستا دەیانەوێت جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن و لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان پێشکەش بە شازادەکان بکەن.

ئیکاردی بە شێوەی خواستن لە پاریس یاریی دەکات و ئەو یانە فەڕەنسیە دەیەوێت گریبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی و ئەگەریش هەیە دواتر ئەو یاریزانە پێشکەش بە یۆڤێنتوس بکات.

Back to top button