وۆڵڤز وەڵامی ئۆفەرەکەی نیوکاسڵی دایەوە

یاریگا –
نیوکاسڵ هەوڵەکانی چڕترکردووەتەوە تا هەرچی زووە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە هێرشبەرێک بۆ جێگەی ئالێکساندەر ئیزاک بگوازێتەوە کە ئێستا ئەستێرە سویدیەکە بەتەواوەتی بایکۆتی یانەکەی کردوووە.
نیوکاسڵ لەنێو ئەو بژاردانەی لە لیستە کورتکراوەکەیدا هەیە، ناوی یۆرگن ستراند لارسنی هێرشبەری وڵڤرهامپتنە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، کارگێڕی ماگپایس بڕی 50 ملیۆن پاوەندیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجیەکە پێشکەشکردووە، بەڵام کارگێڕی وۆڵڤز ئۆفەرەکەی رەتکردوونەتەوە.
BREAKING: Wolves have rejected a £50m bid from Newcastle for Jorgen Strand Larsen 🚨 pic.twitter.com/Uxyo8zxlei
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) August 25, 2025
تواناکانی لارسنی نەرویجی زیاتر لەگەڵ سێڵتاڤیگۆی ئیسپانی دەرکەوت کە لە 2022-2025 لەو یانەیەوەبوو پێش ئەوەی لە هاوینی 2024 بەخواستن بۆ ماوەی ساڵێک و مەرجی کڕینەوەی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە گورگەکانی ئینگلتەراوە بکات. لە یەکەم وەرزیشیدا توانی 14 گۆڵ بکات. هەربۆیە یانەکەی پرێمەرلیگ گرێبەستەکەی کردە هەمیشەیی تا ساڵی 2029.