ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەنەرز ناوەستێت و گرێبەستێکی دیکەی گەورە واژۆ دەکات

بەرگریکارێکی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارتن هینکاپیێ، بەرگریکاری ئێکوادۆری دەستپێدەکات.

تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازێتەوە، مارتن هینکاپیێ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن ئامانجی سەرەکی یانەکەیە و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ، هینکاپیێ دەیەوێت لیڤەرکوزن جێبهێڵێت و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

هینکاپیێ تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بایەر لیڤەرکوزن نایەوێت دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت و هەوڵی هێشتنەوەی دەدات.

مارتن لە هاوینی 2021 بەبڕی 6.35 ملیۆن یۆرۆ لە تالێرێسی ئەرجەنتینییەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆریە.

مارتن هینکاپیێ بەدرێسی لیڤەرکوزن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 166 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button