تەواو؛ چارەنووسی بۆنیفاس یەکلاییکرایەوە

یاریگا –
دوای ئەو پێشهاتەی لەبەردەم پرۆسەی گواستنەوەکەیدا لە لیڤەرکوزنەوە بۆ ئەیسی میلان تووشی هات، چارەنووسی ڤیکتۆر بۆنیفاس یەکلاییبووەوە.
بۆنیفاس بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە میلانەوە گەستی ئیتاڵیای کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان، بەڵام ئەنجامە سەرەتاییەکان بە دڵی یانەکە و یاریزانە نەیجریەکە نەبوون و هەربۆیە گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا.
بۆنیفەیس گەڕایەوە ئەڵمانیا و گواستنەوەکەی بۆ میلان لە مەترسیدایە
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی رۆسۆنێری بەتەواوەتی ئەو گرێبەستەیان وازلێهێناوە.
وەک رۆمانۆ هۆکارەکەی ئاشکراکردووە، پاشگەزبوونەوەی میلان لە گرێبەستەکە بەهۆی ئەوەوە بووە هێرشبەرەکە لە پشکنینە پزیشکیەکان دەرنەچووە.
رۆمانۆ بەشێک لە وردەکاریی دیکەی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات کە یانە ئیتاڵیەکە لە 48 کاتژمێری رابردوودا لەگەڵ ڤیکتۆر تەنانەت رێککەوتنی زارەکییشی کردووە کە بریتی بووە لە 5 ملیۆن یۆرۆ وەک خواستن و دواتر چالاککردنی مەرجی کڕینەوە بەبەهای 24 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام یاریزانەکە لە پشکنینەکان دەرنەچووە و ئەمڕۆ بەیەکجاریی گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
🚨⚠️ AC Milan call Victor Boniface deal off as Nigerian striker did not pass the medical tests.
Despite verbal agreement for €5m loan fee and €24m buy clause with player in Milano in the last 48h, deal called off due to medical.
Boniface, returning in Germany today. pic.twitter.com/ChBbh1mtzo
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 24, 2025